دەنگوباس
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دڵنیایی تەواو دەداتە خاوەن کارگەکانی پارێزگای سلێمانی و پشتگیری تەواویان دەکات و بۆ بەرھەمھێنان و گەشەپێدانی کارگەکانیان بێ جیاوازی، بوونی ھەموو جۆرە کارگەیەکیش بە پێویست دەزانێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، دڵنیایی تەواو دەداتە خاوەن کارگەکانی پارێزگای سلێمانی و پشتگیری تەواویان دەکات بۆ بەرھەمھێنان و گەشەپێدانی کارگەکانیان بێ جیاوازی، بوونی ھەموو جۆرە کارگەیەکیش بە پێویست دەزانێت کە دەبێتە هۆی بوژاندنەوە و پێشخستنی کەرتی وەبەرھێنان و بونیاتنانی ژێرخانی ئابووری.
وتیشی: کارگەکانی دروستکردنی بلۆک ڕۆڵیان ھەبووە لە بەرھەمھێنان و دابینکردنی پێداویستی بیناسازی، بەکارھێنان یاخو بەکارنەھێنانی دەکەوێتە سەر خواستی ھاووڵاتیان لەکاتی دروستکردنی کارە بیناسازیەکانیان.
هاوکات ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختی کردەوە، کە ھەبوونی ھەموو جۆرە کارگەیەک بە پێویست دەزانێت.
#ئابووری
#باشووری کوردستان
#سلێمانی