کوردستان

قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن

25/06/2024

دەنگوباس
قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى خولی شەشەمی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ڕایگەیاند، "هیچ بیانو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن".


له‌میانى كۆبونه‌وه‌یه‌كى قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگه‌ڵ وەفدێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بەسەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق بۆ کاروباری سیاسی‌و هاریکاریی هەڵبژاردن‌، قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەدواخستنی پرۆسەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان‌و له‌په‌یامێكدا ڕایگەیاند، "هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن، بەتایبەتیش کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاریی تەواوی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن".

هاوکات لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تاووتوێکران.
#قوباد تاڵەبانی