دەنگوباس
سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەندێک لەو حزبانەی ئێستا لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەدان، پێشتر داوایان لێکردبوو هێرشبکاتە سەر لایەنگرانی موقتەدا سەدر.
حەیدەر عەبادی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، کاتێك لە ساڵی 2016 خۆپیشاندانی ملیۆنیی سەدرییەکان لە بەغدا ئەنجامدرا، هەندێك لەو حزبانەی ئێستا لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیدان، داوایان لێکردم ئەگەر لایەنگرانی سەدر چوونە نێو ناوچەی سەوزەوە، ئەوا چەک و فڕۆکە لە دژیان بەکاربهێنم و بیانکوژم".
بەوتەی عەبادی، هەر لەو کاتەدا خۆپیشاندەران نوسینگەی ئەویان داگیرکردووە، کە لەو کاتەدا ئەو سەرۆك وەزیران بووە، بەڵام وەك عەبادی دەڵێت، چەکی لە دژیان بەکارنەهێناوە.
عەبادی هەر لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لەوەکردووە، چوونە ناوەوەی سەدرییەکان بۆ ناوچەی سەوز "هەڵە بووە لەلایەن سەدرەوە" وتیشی "داوام لێکردن لەماوەی 24 کاتژمێردا ناوچەی سەوز جێبهێڵن".
#عێراق