دەنگوباس
رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند، لە هیچ شوێنێکی دنیادا نەبووە هیچ باڵیۆزخانە و کونسوڵیەتێک تەرم بنێرێتەوە.
ڕێزان حەمەساڵح لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا ئەو کۆچبەرانە ناڵێم هەڵهاتوون، بەڵام لەدەست ئەو دۆخە ناڕازیبوون، بەڵام جارێکی تر حکومەتی هەرێم باوەشییان بۆ دەگرێتەوە، تێچووی گەڕاندنەوەیان خستۆتە سەر ئەستۆی خۆی.
باسی لەوەشکردووە، دۆخی ئەو کەسانەی لە هەرێم دەژین، هی ئەوە نییە کە دۆخێکی خراپ بێت، بە رەچاوکردنی دۆخی ئەوروپا دۆخی ئێمە لە هەرێمی کوردستان زۆر زۆر باشترە، من بینیومە چی بۆ وڵاتی خۆیان دەنوسن ئەو کونسوڵ و نوێنەرانە، یەکێک لەوانە بۆ وڵاتەکەی خۆی نوسیبوو، هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان دەسوڕێتەوە بە هەموو ئیتاڵیا کە 80- 90 ملیۆن کەسە ئەوەندە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانییە، یانی بەراوردەکە زۆر زەقە کە دەیکەن، بەڵام ناهەقیشییان نییە و هیچ لەخۆیانەوە ناڵێن، یان ئەوەی کوڕێکمان ژن دەهێنێ چەند ئاڵتونی بۆ دەکەین و چ ئاهەنگێکی بۆ دەکەین، ئەو کونسوڵ و نوێنەرانە ئەوانەیان هەمووی وتووە بە وڵاتانی خۆیان".
#باشووری کوردستان