دەنگوباس:
زیاتر لە ١٠ ساڵە حکومەتى هەرێم نەخۆشخانەى ٣٠٠ قەڵەوێرەیی ڕانیەی پێتەواو نەکراو سودانی بڕیاری تەواکردنیدا.
بەگوێرەی نوسراوێک کە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوه و داوا کراوە کە کارەکانی نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی ڕانیە تەواو بکرێتو نەخۆشخانەکە بکرێتەوە.
لەبەرامبەردا، محەمەد شیاع سودانی ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دەربڕیوە کە بریتییە لەتەواوکردنی نەخۆشخانەكه کە ماوەی چەند ساڵێکە کارکردن تێیدا ڕاگیراوە.
نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی لە ڕانیە ساڵی 2012 بەردی بناغەی دانراوە بە گوژمەی 107 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و دوو کۆمپانیای تورکی سەرپەرشتی پڕۆژەکەیان دەکرد، بەڵام لەساڵی 2014 بەهۆی قەیرانی دارایی کارکردن لە پڕۆژەکە وەستا کە هەرچەندە بڕیار بوو بەماوەی دوو ساڵ ئەو پڕۆژەیە بە کۆتا بێت، بەڵام هێشتا تەواو نەکراوە.
#باشووری کوردستان