دەنگوباس:
وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم تا ئێستا لیستى مووچەى مانگی شەشی مووچەخۆرانى هەرێمی بۆ بەغدا ڕەوانە نەکردوە و بەغداش چاوەڕێی لیستەکەیە.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم بۆ دەنگوباس ڕایگەیاند: تا ئێستا هەرێم لیستى مووچەى مانگی ٦مان ڕەوانەى بەغدا نەکردوە و لە نزیکترین کاتدا لیستەکە ڕەوانە دەکەین.
وتیشی: بەغدا ئێستا چاوەڕێی لیستى مووچەی ئێمەیە، ئەمڕۆ یان سبەی لیستەکە دەنێرین بۆ بەغدا.
سەبارەت بە هۆکاری نەناردنى لیستی مووچە بۆ بەغدا، سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە، هەندێک گرفت لە لیستەکەدا هەبووە کە بەغدا داوای چاککردنى کردوە، ئەوە چاک دەکرێت و ڕەوانە دەکرێت.
#ئابووری
#حکومەتی هەرێمی کوردستان
#حکومەتی هەرێمی کوردستان