راپۆرت و چاوپێکەوتن

ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی لوبنان و کوشتنی حەسەن نەسروڵڵای داناوە

23/06/2024

دەنگوباس
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، جوڵەیان بە کەشتی ئایزنهاوەر کردووە، کە ئەو کەشتییە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی جوڵەی کەشتییەکە وتویەتی، وەك ئامادەکارییە بۆ ئەگەری جەنگی چاوەڕوانکراوی نێوان ئیسرائیل و لوبنان.

ئاستی مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل دژی حزبوڵڵای لوبنانی گەیشتووەتە ترۆپكی خۆی، ئەوەش دوای هۆشدارییەكانی وڵاتانی خۆرئاوا و دزەكردنی زانیاری لەبارەی پشتیوانی تەواوەتی ئەمریكا  بۆ هەر پرۆسەیەكی سەربازی كە تەلئەبیب دژی حزبوڵڵا لە لوبنان ئەنجامیبدات.

ئێستا ستراتیژی ئێران بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر هێرشێكی ئیسرائیل دژی حزبوڵڵا، پشت دەبەستێت بە دابینكردنی چەكی جۆریی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە گۆڕەپانی شەڕ، لەگەڵ دروستكردنی جوڵەیەكی فراوان لە هەردوو بەرەی یەمەن و عێراق بۆ پشتیوانیكردنی جەنگ، ئەوەش لەڕێگەی میلیشیا شیعەکانی ئەو دوو وڵاتە.

سەرچاوەیەك لە فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: تاران پشتیوانی حزبوڵڵا دەكات بە هەموو جۆرە چەكێك كە هەیەتی، هەر لە فرۆكەی بێفرۆكەوانی دەریایی و ژێردەریایی خۆكوژی دورمەودا، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جۆر چەكی پێشكەوتووی رەوانەی حزبوڵڵا كردووە.

هاوكات گروپی حوسیەكانی یەمەن و گروپە چەكدارەكانی عێراقی بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوانی نوێ‌ و درومەودا چەكدار كردووە، كە توانای ئەوەی هەیە بگاتە ئیسرائیل، ئەو چەكانەشی خستووەتە ژێر سەرپەرشتی سوپای پاسداران، بەجۆرێك رێگا بە بەكارهێنانی نادرێت تەنها لەكاتێكدا نەبێت، حزبوڵڵا روبەڕوی هێرشی ئیسرائیل ببێتەوە.

بەوتەی سەرچاوە خۆرئاواییەكانیش کە بۆ میدیای ئەمریکی قسەیان کردووە، ئیسرائیل پلانی داڕشتووە بۆ داگیركردنی چەند بەشێك لە باشوری لوبنان و كوشتنی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، هاوكات ئەمریكیەكانیش پەیامی هۆشداریان داوە بە حزبوڵڵا، بەوەی دۆخەكە بەرەو جەنگێكی گەورە دەچێت.

دواى بڕیاره‌كه‌ى بەرەی موقاوەمەی عێراقى بۆ كۆتاییھێنان بەئاگربەستی لەگەڵ ھێزەكانی ئەمریكا، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هاته‌ده‌نگ‌و نیگەرانی خۆیى‌و بەشێک لەسەرکردە شیعییەکانی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراقیش ده‌ڵێت:"گەردەلولی سێیەم‌و چوارەم چاوەڕێمان دەكات، ئەمجارە گەردەلولی حەسەن نەسروڵڵایە".

دواى ھەڵوێستی بەرەی موقاوەمەی عێراق بۆ كۆتاییھێنان بەئاگربەست لەگەڵ ھێزەكانی ئەمریكا، نیگەرانیی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەکانی عێراقی لێكەوتوەتەوەو ترسی ھەیە جارێكی دیكە گرژیی‌و پێكدادان ڕوبدات.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری چەند سەرچاوەیەكی باڵای سیاسی عێراق بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ سەركردەكانی بەرەو موقاوەمە لەپەیوەندیدان بۆ ڕێگریكردن لەسەرھەڵدانەوەی گرژییەكان‌و كەمكردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر حکومەت‌و هاوسەنگییە هەرێمی‌و نێودەوڵەتییەکان.

لاى خۆیشیه‌وه‌ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق، ھەڵوێستی بەرەی موقاوەمە دەبەستێتەوە بەگرژییەكانی نێوان ئیسرائیل‌و حزبوڵڵای لوبنان‌و ده‌ڵێت:"گەردەولولی سێیەم‌و چوارەم چاوەڕێمان دەكات، ئەمجارە گەردەلولی حەسەن نەسروڵڵایە".


#ئەمریکا
#ئێران