دەنگوباس
دوای ئامادەکارییەکانی سوریا لە جوڵاندنی هێز بە چەکی قورسەوە بۆ ئەو ناوچانەی تورکیای لێیە، لەبەرامبەردا تورکیاش هێزی نوێی بۆ ئەو ناوچانە جوڵاند.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای سوریا هێزی بە چەکی قورسەوە بۆ دەوروبەری پارێزگای ئیدلب جوڵە پێکردووە، کە ئەو پارێزگایە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هێزەکانی تورکیادایە.
لەبەرامبەردا تورکیاش هێزی سەربازیی بۆ هەمان ئەو ناوچانە جوڵە پێکردووە، ئەوەش دوای زنجیرەیەك بۆردوومانی سوریا بۆسەر دەوروبەری ئیدلب.
ڕوانگەی سوری دەڵێت، سوپای سوریا ئامادەکاریی بۆ جەنگ دەکات، هاوکات بە پاڵپشتی ڕووسیاش جووڵەی بە هێزە سەربازییەکانی کردووە.
تورکیا جگە لە جوڵەپێکردن بە هێزەکانی، سیستمی ڕاداری داناوە بۆ هەر درۆنێکی خۆکووژ کە لە ناوچەکە نزیك ببێتەوە، چونکە ماوەیەکە سوریا درۆنی خۆکووژ بۆ هێرشکردنەسەر ئەو ناوچانە بەکاردەهێنێت.
#تورکیا