کوردستان

غەریب ئەحمەد: کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربوو

22/06/2024

دەنگوباس
پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کێشەی مووچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چارەسەرکرا.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، "بۆ مووچەی مانگی شەش هیچ دواکەوتنێک ڕوونادات، هاوکات مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەم مانگە لەگەڵ موچەی وەزارەتەکانی دیکە دەنێردرێت".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، بەغدا و هەرێم ڕێکەوتون لەسەر ئەوەی لەجیاتی ناردنی لیستی ناو، "کۆد" بۆ بەغدا بنێردرێت و کۆدەکەش بۆ هێزە هەستیار و ئەفسەرە باڵاکانە.

غەریب ئەحمەد جەختی لەوەشکردەوە، بۆ ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەران دوا ناکەوێت و لە کاتی خۆیدا ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.
#مووچە