کوردستان

وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند

22/06/2024


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە 1ی ئەیلولی 2024 رۆژی پەیوەندیکردنەوەی مامۆستایانە بە ناوەندەکانی خوێندنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە نوسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە ڕایگەیاندووە، کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن لە 24ی ئابی  2024 تا 29ی ئابی 2024، خوێندکاران بەسەر ھۆڵەکانی خوێندن دابەش بکەن و لە سیستمی ئی- پەروەردە تۆماری دەکەن و ھۆبەکان جیا دەکەنەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە 31ی ئاب تا 5ی ئەیلول خشتەی ھەفتانەی وانەکانی ناوەندەکانی خوێندن دادەنێن و بەشەوانەکان بۆ مامۆستیان دیاریدەکرێت، هاوکات رۆژی دووشەممە 1ی ئەیلولی 2024 رۆژی پەیوەندیکردنەوەی مامۆستایانە بە ناوەندەکانی خوێندنەوە.

وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت "دەوامی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن لە ھاویندا رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دەبێت لە ھەفتەیەکدا، بۆ ئەوەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە بەڕێوەبچێت".
#باشووری کوردستان