کوردستان

عەلی حەمە ساڵح: هەولێر لەبەردەم مەترسی ژیاندایە

21/06/2024

دەنگوباس

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانى کوردستان دەڵێت: هەولێر لەبەردەم مەترسی ژیاندا، بێ ئاوی بەتەواوی دانیشتوانی هەولێری ماندووکردوە، بەدەیان هەزار خێزان بە تانکەر ئاو دەکڕن.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانى کوردستان دەڵێت: هەولێر لەبەردەم مەترسی ژیاندا، بێ ئاوی بەتەواوی دانیشتوانی هەولێری ماندووکردوە، بەدەیان هەزار خێزان بە تانکەر ئاو دەکڕن! ساڵ بەساڵ مەترسیەکە گەورەتر دەبێت.
وتیشی: بەشێکی زۆری هەولێر پشت بە ئاوی بیردەبەستێت، بیرەکان وشک دەبن! قوڵایی بیر گەشتوەتە نزیکەی ٧٥٠ مەتر ساڵانی ئایندە ئەم گرفتە زۆر زۆر گەورەتر دەبێت، بەئەندازەیەک ژیان لە هەولێر سەخت دەبێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، چارەسەر بیرو لێدانی بیری دیکەو تانکەر نیە! ڕاکێشانی پرۆژەی دیکەی ئاوە لە زێی گەورەوە.. پشتبەستنە بە ئاوی ژێر زەوی.
عەلی حەمە ساڵج دەشڵێت: بەبەهای ملیارەها دۆلار زەوی بردرا، بەیەک پارچە زەوی، کە بەرامبەر هۆتێل ڕۆتانا بەنایاسایی تاپۆکرا(٥٠٠هەزار مەترە) کێشەی ئاوی هەولێر بەیەکجاری چارە دەبێت.


#باشووری کوردستان
#هەولێر