دەنگوباس
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرێم وەک ترانزێت بۆ ماددەهۆشبەرەکان بەکاردەهێنرێت، دەشڵێت: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كانی عێراق هه‌یه و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق، وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند: له‌ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 572 بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركراون، به‌ڵام كۆی ده‌ستگیركراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌گاته سه‌رووی هه‌زار كه‌س.
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كانی عێراق هه‌یه و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێوانماندا هه‌یه.
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەى بەوەشکردوە، له ماوه‌ی ڕابردوودا‌و به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق، 4 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران یه‌كێكیان له هه‌رێم و ئه‌وانی تر له به‌سره.
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ندێك جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراقه‌وه ده‌هێنرێت و هه‌ندێكیشی له هه‌رێمه‌وه ده‌برێت، به‌ڵام له‌مساڵدا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیادی كردووه‌و به‌كارهێنان كه‌می كردووه.
#باشووری کوردستان