دەنگوباس:
بەڕێوەبەرى گشتیی گومرگى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق
سەرقاڵی كردنەوەی سێ خاڵى پشکنینى گومرگییە لەنێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی
عێراقدا.
ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەرى گشتیی
گومرگى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، حكومەتی عێراق سەرقاڵی كردنەوەی سێ خاڵى پشکنینى
گومرگییە لەنێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراقدا، ئەو دوو خاڵى پشکنینە
یەکێکیان دەکەوێتە پارێزگاى موسڵ، نزیک لە دەروازەى سنووریى ئیبراهیم خەلیل و
ئەوەى دیکە دەکەوێتە پارێزگاى دیالە لە نزیک مەرزى نێودەوڵەتى پەروێزخان.
وتیشی: دەبێت تەواوی ئەو كاڵایانەی لە
تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکرێن و دەنێردرێنە شارەكانی عێراق لە رێى هەردوو خاڵى "ئیراهیم خەلیل و پەروێزخان، حاجى ئۆمەران و باشماخ"، لەو دوو
خاڵەى "موسڵ و دیالە" پشکنینى بۆ بکرێت دواتر ڕێگەپێدانى بۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هەنگاوەى
حکومەتى فیدراڵى دروستکردنى فشارە، مەبەست لێى کەمکردنەوە و وشککردنى سەرچاوەى
داهاتى گومرگى هەرێمى کوردستانە، بۆیە هەرێمی كوردستانیش هەنگاوەکان دەگرێتەبەر و
لەگەڵ حکومەتى فیدراڵی گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکات.
#ئابووری
#باشووری کوردستان
#عێراق