دەنگوباس:
ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بڵاویكردەوە، بەم نزیكانە ئەنجامی دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان ڕادەگەیەنن.
ئەنجومەنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پشكنینی داتای داواكاران بۆ چاوپێكەوتن دوێنێ و ئەمڕۆ بەڕێوەچووە و ڕێکارەکان بۆ دامەزرانی سێ یەکەمەکان دەستی پێکردوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەیەكی تایبەت سەرپەرشتی كارەكەی كردووە و ئەركە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی خۆی تەواوكردووە و ئامادەكارییەك بۆ راگەیاندنی ئەنجامی دامەزراندن لە ماوەی داهاتوودا.
لەلایەکى دیکەوە بەشێک لە پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا ئەوەیان ڕاگەیاندوە، کە بەڵێنیان لە سەرۆک وەزیرانى عێراق وەرگرتووە کە سێ یەکەمەکانى هەرێمی کوردستانیش دابمەزرێن.
هاوکات ئاماژەشیان بەوە کردبوو کە داوایان کردووە دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان، دامەزراندنی وانەبێژان و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشیان مەرجیان بووە و بەڵێنیان پێدراوەجێبەجێ بکرێت.
#باشووری کوردستان
#عێراق