کوردستان

قائیمقامی کۆیە: تەواونەکردنی ڕێگای دووسایدی کۆیە-هەولێر کێشەیەکی سیاسییە

20/06/2024

دەنگوباس:

قائیمقامی قەزای کۆیە دواجار بێدەنگی شکاندو ڕەخنەى توند لە حکومەتى هەرێمی کوردستان دەگرێت لەسەر تەواو نەکردنى ڕێگای دووسایدی نێوان کۆیە-هەولێر و دەڵێت: کێشەکە سیاسییە.

 
ئێوارەى ئەمڕۆ تاریق حەیدەری قائیمقامی کۆیە لەپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، تەواو نەکردنی ڕێگای دووسایدی کۆیە-هەولێر نە کێشەیەکی داراییە و نە ئیدارییە، بەڵکو کێشەیەکی سیاسیە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەڵگەی ئەوەی لە قەیرانی دارایدا بوو کە ئەم پڕۆژانە تەواو کراون، ئەوانیش ڕێگای دووسایدی گۆپاڵ، ڕێگای دووسایدی ١٢٠ و ١٥٠ هەولێر تەواو بوو دەستی پێکرا، تونێڵی پیرمام تەواوبوو، ڕێگای سپیلک و خەلیفان.
ئاماژەى بەوەشکردوە، چەندان پڕۆژەی تری ڕێگاوبان بە گوژمەی چەندان ملیاری تەواو کراون.

تاریق حەیدەری دەشڵێت: یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی ئیدارە و بەرێوەبردن ئەولەویەتدانە بە پڕۆژە و پێویستیەکان، ئەگەر ئەو بنەمایە لە حکومەت کاری پێبکرابایە، بڕواناکەم هیچ ڕێگایەک بە قەد ڕێگای دووسایدی کۆیە-هەولێر پێویست بێت.


#باشووری کوردستان
#هەولێر