رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەو سەرکردەیەی داعش کە ئەمریکا کوشتی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا بووە

20/06/2024

دەنگوباس
ئەمریکا کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکراتیش دەڵێت، ئەو سەرکردەیەی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا بووە.

دوای ئەوەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "لە هێرشێکدا بەرپرسێکی باڵای داعشمان لە سووریا کوشت" فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ کوشتنی تیرۆریست ئوسامە جەنابی، کە لە هێرشێک لە عەفرینی داگیرکراو لەلایەن تورکیاوە کرایە ئامانج".

فەرهاد شامی وتیشی " "حکومەتی بەناو کاتیی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیریی دەکرێت دەڵێت، ئەو تیرۆریستە مەدەنی بووە و لەلایەن هەسەدەوە کوژراوە، ئەمە دووبارە پیشاندەری ئەو زانیارییە هەڵەیەیە، کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە تورکیاوە دەدرێت، ئەمە هەوڵێکە بۆ پاراستنی سەرکردایەتیی داعش و پیشاندانیان وەک کەسانی مەدەنی". 
#ڕۆژئاوای کوردستان
#تورکیا