بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێتە کارتی بانکیی.
پێگەی بەغداد ئەلیەوم لەزاری بەرپرسەکەی حکومەتی هەرێمی بڵاویکردووەتەوە، بانکی عێراقیی بۆ بازرگانیی لایەنی سەرەکی و گەورەی نێو پڕۆژەی هەژماری منە، بەشێکی زۆریش لە مووچەی فەرمانبەران لەلایەن ئەو بانکەوە تەوتین دەکرێت.
پێگە عێراقیەکە ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە، چاوەڕێدەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنیی بکرێت، کە ژمارەیان زیاترە لە یەك ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەر.
تا ئێستا نزیکەی 70%ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بە بانکیی نەکراوە، ئەو بەشەی دیکەش لە ڕێگەی پێنج بانکەکەی نێو هەژماری من مووچەکانیان بە بانکیی کراوە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت بانکی TBI بەشێکی گەورەی بە بانکیکردنی مووچەی بکەوێتە ئەستۆ.
#مووچە