جیهان

کۆشکی سپی لە نەتەنیاهۆ تووڕەیە و کۆبوونەوەیەکی هەڵوەشاندەوە

19/06/2024

دەنگوباس
کۆشکی سپی بە فەرمی کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتکردەوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل.

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڤیدیۆییەکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردۆتەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردووە، ئەمەریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت.

دوو سەرچاوەی ئەمەریکی و ئیسرائیلی بۆ ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" باسیان لەوە کردووە: ڕاوێژکارە بالاکانی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن زۆر لەو گرتە ڤیدیۆییە توڕەبوون، ئەوان دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لە ڕێگەی ئاموس هۆکشتاین، نوێنەری ئەمەریکاوە نامەیەکیان بۆ ناتانیاهۆ ناردووە.

نوێنەرەکەی ئەمەریکا ناتانیاهۆی ئاگادار کردەوە کە کۆشکی سپی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی داوە.
#ئیسرائیل