کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکلاکردنەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات

19/06/2024

دەنگوباس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەکات و دەنگوباس زانیاریی لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.


بەگوێرەی زانیارییەکانی دەنگوباس کە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، ئەگەر هیچ گرفتێك بۆ سەردانەکەی دروست نەبێت، ڕۆژی پێنج شەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری سلێمانی دەکات، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

دەنگوباس زانیویەتی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەگەر لەو کۆبوونەوانەدا ڕێککەوتن بکرێت، ئەوا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەرۆکی هەرێم بە فەرمی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات.

هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕێکارەکانی هەڵبژاردن ڕاگیران، دواتریش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە هەرێم کرد وادەی هەڵبژاردن دیاریبکات، بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێم وەڵامی ئەو داواکارییەی کۆمسیۆنی نەداوەتەوە.




#سلێمانی
#نێچیرڤان بارزانی