کوردستان

تورکیا دەستی بە بۆردوومانێکی قورسی هەرێم کرد

19/06/2024

دەنگوباس
بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە، ئاگر لە زەویی گوندەکانی کانێ و سگێرێ لە بناری چیای مەتین لە ئامێدی کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
 
نزار سەرگەلی، موختاری گوند ڕایگەیاند، ئاگرەکە لەدوای نیوەڕۆی دوێنێوە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، بەهۆیەوە سەدان داری دارستان و نێو باخی هاووڵاتیان لەو دوو گوندە سووتاون.
 
بە وتەی ئەو موختارە، ناوچەکە شاخاوییە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئاسان نییە، دانیشتووانی ئەو گوندانە لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چونکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن بچنە ئەو ناوچانە.
#باشووری کوردستان
#تورکیا