دەنگوباس
سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، ژمارەى دانیشتووانى بەغدای پایتەخت هەشت ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە، ئەوەش بە فشار و ئاستەنگى بۆ خزمەتگوزارییەکان ناودەبات.
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە سەردانێکدا بۆ ژوورى ئۆپراسیۆنەکانى ئەمیندارێتى بەغدا جەختیکردەوە لە پێویستى فراوانکردنى خزمەتگوزارییەکان بە جۆرێک بگونجێت، لەگەڵ گەشەى دانیشتووانى شارەکە کە لە ئێستادا هەشت ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە و بووەتە فشار لە بەردەم خزمەتگوزارییەکان.
سودانی وتیشى، گرنگیدان بە پرۆژەکانى نەهێشتنى خنکانى هاتووچۆ و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە دەوروبەرى بەغدا، ئامانجى لێى گۆڕانکاریی ریشەییە لە شێوازى خزمەتگوزارییەکان و رەنگدانەوەیان لە ژیانى رۆژانەى هاوڵاتیان.
#عێراق