دەنگوباس
ئەمشەو هونەرمەند و پێشمەرگەى دێرین بەرزانی قالەی خەڵوز بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.
دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشی هونەرمەند و پێشمەرگەى دێرین بەرزانى قالەى خەڵوز بەم دواییانە گەڕایەوە سەر شاشە و بەشداری لە زنجیرەى نوێی بەرنامەی بەرنامە کردەوە.
بە وتەى کەسوکاری ئەمشەو بەهۆی جەڵتەى دڵەوە بەرزانی قالەی خەڵوز کۆچی دوایی کرد و دواتر ڕەوانەى پزیشکی دادوەری کراوە.
هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز لە ساڵی 1961 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی 18 ساڵی و لە ساڵی 1979 دەبێتە پێشمەرگە.
لە بواری هونەریدا بەرزانی قالەى خەڵوز بەشداری چەندین کاری هونەری کردوە و بەتایبەت لە بەرنامەى کەشکۆڵ و بەرنامەی بەرنامە کاراکتەری سەرەکی بووە و ڕۆڵی بینیووە.
#باشووری کوردستان
#ئەدەب و هونەر