دەنگوباس
سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ یەکەم جار لە عێراق بەبۆنەی جەژنی غەدیری شیعەکانەوە دەکرێتە پشوو.
دوای پەسندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، رۆژی سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024 بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە، پشووی فەرمی دەبێت لە پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش دەبێتە یەکەم جەژنی غەدیر کە بە فەرمی بکرێتە پشوو.
هێشتا دیارنییە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەت و دامەزراوەکانی دەیکات بە پشوو یان نا، هاوکات هیچ ڕاگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە دەرنەکردووە، بەڵام جەژنی غەدیر لە یاسای پشووەکانی عێراق کە ئەم ساڵ پەرلەمان پەسندی کرد، لەنێو ئەو پشووانەیە کە فەرمی و گشتین و هەموو عێراق دەگرێتەوە.
#عێراق