بیروڕا

خوڵانەوە بەبێ چارەسەر

18/06/2024
زانا تۆفیق بەگ


لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی لوبنان لە ساڵی ١٩٧٥دا بەشێکی زۆری هێزو گرووپەکانی ناو وڵاتی لوبنانی، بوونە بەشێکی گرنگی ئەجێندای سیاسی دەزگا هەواڵگرییەکان وەکو(موساد، پاسداران، هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی ڕزگاری فەلستین، دەزگای هەواڵگری عێراق، هێزەکانی سوریا و دەزگای هەواڵگری)  یەکێکە لە پەرتووکە گرنگەکانی موستشارێکی سیاسی لوبنانی بەناوی (وەدیع حەداد) لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا کە بە زمانی فەرەنسی و عەرەبی نووسیویەتی، بەناوی (دەرگایەک بۆ خولاندنەوە) دەڵێت: وڵاتی لوبنان لەوکاتەدا جێگای دەستبادانی دەزگاکانی هەواڵگری بوو لەشەڕی ناخودا بەتایبەتی باسی شەڕی( صبرە و شەتیلە) دەکات وە کوشتنی بەشیر جمیلی سەرۆکئ جبهەی کتائبی لوبنانی کە بە مارونیە مەسیحیەکان بەناو بانگن دەلیت هەر هێزێك تواناو بەرژەوەندیەکانی خۆی ئەزموون دەکرد لە لوبنان، سوودی لەوە هەلومەرجە سیاسییە ناجۆرەی نێوان هێزە سیاسیەکانی لوبنان وەردەگرت بەتایبەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە دەرگایەکەوە دەچوونە دەرەوە، بەڵام لە دەرگای پشتەوە هێزەکانی پاسداران دەهاتنە ناووەوە، بەهەمان شێوە هێزەکانی سوریاو مارێنزی ئەمریکی دەهاتن، لەدژی یەکتر لەگەڵ هێزەکانی عیراق خەریکی جێبەجێکردنی ئەجنداو بەرژەوەندیەکانی خۆیان بوون لەسەر حسابی لوبنانییەکان، نووسەر دەڵێت، دۆخێکیان دروستکرد ئێرانیەکان و سورییەکان و ئسرائیلییەکان هەتا ئێستاکە هیچ دەزگایەکی لوبنانی بەشەرعی نەماوە، بەردەوام سەرەوەری لوبنان هەر جارە لەژێر ناوێکدا پێشێلیان دەکرد، هاوکات باس هاتنەناوەی هێزەکانی سوریاو ئێران دەزگاکانی هەوڵگری ئیسرئیل دەکات کە بەشێوەیەکی زۆرخراپ دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی لوبنانیەکان تێکداوە، نووسەر باس لە ناشرینترین فیگەرە سیاسیەکان لوبنان دەکات و دەڵێت: بەشەو هەموو لە کۆبونەوەوی داڕشتنی پلانی کوشتنی یەکتری بوون بە ڕۆژ بە دوای جەنازەکانی یەکترەوە بوون. 
دۆخی عێراق هەمان سیناریۆی لوبنانە بەشێوەیەکی زۆر خراپتر، وە بە پێوەری گەنجاوتر، وە کۆمەڵی هێزی سیاسی و دەزگای هەواڵگری خەریکی ململانین، بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوندییەکانی خۆیان لەسەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان؟ ململانیەکانی ئەم دەوڵەت و هێزانە تەنها بۆ تێکدانی ئاسایشی ناخۆی عێراق کارناکەن، بەڵکو هەموو هێزو تواناکانیان خستووتە کار بۆ تێکشاندنی فەرهەنگ و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ناو عێراق و هەرێمی کوردستاندا، کە بەشێکیان کورد وەکو مەترسییەکی ستراتیژی دەبینن لە وڵاتەکەیاندا و هەر جوڵەیەک لە کوردستانی باشووردا بە ئاڕاستەی پێکەوەیی ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد یان دروستکردنی دیسکۆرسییەکی یەکگرتوو، ئەوان بە ئامانجی تێکدانی بەرژەوەندی وڵاتەکەکانیان لەقەڵەم ئەدەن، لە عێراق دروستکردنی هێزی ناباوی دینی، تێکدانی تێکستە دیناکان دروستکردنی پیاوانی ئاینی مینبەروە، دروستکردنی شێوازی دینداری لەسەر بنەمای جیاوازی مەزهەبی، قووڵبوونەوەی ململانێی مەزهەبیەکان لەسەر بنەمای کێ دەبێتە خەلیفەی ئێسلام، لەدوای مردنی محمد پێغەمبەری ئیسلام وە شێوازەکانی کوشتنی خەلیفەکان تادەگاتە ئەمڕۆ  باشترین کەرەسەی ململانێن بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانەکانیان، وە بەرژەوەندیەکانیان بەتایبەتی هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا، سودێکی گەورەیان لەم عەقڵیەتە نا هۆشیارییە وەرگرتووە بۆ خۆیان٠


ستراتیژی وڵاتانی هەرێمایەتی و وڵاتانی خاوەن هێز، هەرێمی کوردستانیان کردوەتە بەشێکی گەورەی ئەجنداکانیان لە جێبەجێ کردنی ئەو بەرژەوەندیانەی کە لە ناوچەکەدا دژ بە یەکتر ئەنجامی ئەدەن، وەکو ململانی صین و ئەمریکا و ڕووسیا  لەسەر خاکی سوریا، وە داگیرکاری تورکیا لە ڕۆژئاوا و چەوتی سیاسەتەکانی پەکەکە  هەژموونی ئێران و دروستکردنی هێزی ملیشایی لە عێراق بەکارهێنانی لە دژی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی تر، وە بەکارهێنانی سامان و داهاتی عێراق لەلایەن ئێران تورکیا دژی خودی عێراقیەکان خۆیان و هەرێمی کوردستان، دروستکردنی ئاستەنگی سیاسیی و فیتنەی سیاسی بۆ تێکدانی ناخۆی کوردستان هەوڵدان بۆ لاوازکردن و نەمانی شەرعیتی یاسای لە دام دەزگاکانی هەرێمدا ئەمانە کۆمەڵێ ریسکی یەکجار خراپ و کاریگەرن لە ناو عێراق و هەرێمی کوردستاندا ڕوو ئەدەن.


پێویستە کۆی گشتیی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق سوود لە ئەزموونی لوبنان  وەربگرن  بۆچارەسەری دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان،  چونکە بەردەوامی کێشەکان دوورکەوتنەوەی ئاسۆی چارەسەر وە پشتگوێخستنی کێشەکان  هەرێمی کوردستان بەرەو سەرابیەکی خراپمان دەبات، بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا پێویستمان بە چوارچێوەی الایتفاقیەکی وەکو تایفی لوبنانی هەیە کە بەهۆی هێزو هەژموونی سعودیە و ئەمریکا توانیان تا ئەندازەیەک بۆ ماوەیەکی دوور مەودا بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆی گشتی هێزە سیاسیەکانی لوبنانی تێدا کۆبکەنەوە "