رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەمریکا یەکێك لە میلیشیا شیعەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە

18/06/2024

دەنگوباس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا میلیشیای"ئەنساروڵای ئەوفیا"ی عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە، ئەوەش بەهۆی کردەوەکانی ئەمدواییەی میلیشیاکان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.


لە بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، حەیدەر غەڕاوی ئەمینداری گشتی میلیشیاكەش بەهەمانشێوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، هاوکات دەشڵێت "بزوتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیای عێراقی، میلیشایەكی هاوپەیمانی ئێرانەو بەشێكە لە گروپی بەرهەڵستكارانی ئیسلامی لە عێراق".

بەوتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا "واشنتۆن پابەندە بە لاوازكردن و پەكخستنی توانای ئەو گروپانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی بە بەكارهێنانی سەرجەم كەرەستە بەردەستەكان، ئەوەش لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی پشتیوانیكردنی ئێران لە تیرۆر".
#ئەمریکا
#عێراق