کوردستان

بانكێک پێدانی‌ قه‌رزی كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌ستپێده‌كات

17/06/2024

دەنگوباس

بانكی ڕافیده‌ین وه‌ك یه‌كێك له‌ بانكه‌ حكومییه‌كانی‌ عێراق پێدانی‌ قه‌رزی كڕینی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی له‌ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی نیشته‌جێبوون ده‌ستیپێكردكه‌ له‌نێوان 100 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دیناردایه‌.

به‌پێی نووسراوێكی بانكی‌ ڕافیده‌ین، كه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، بڕی قه‌رزه‌كه‌ له‌ "100 ملیۆن دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا 300 ملیۆن دینار و ماوه‌ی دانه‌وه‌شی‌ 10 ساڵ و 15 ساڵ و 20 ساڵه‌”.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ رێژه‌ی سوودی ئه‌م قه‌رزانه‌ ساڵانه‌ ٦% گه‌ر به‌ شێوازی‌ قیستی‌ جیاجیا بێت و ٣% گه‌ر به‌ شێوازی‌ قیستی‌ چه‌سپاو بێت به‌پێی‌ خواستی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ قه‌رزه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت.


#ئابووری
#باشووری کوردستان