دەنگوباس:
سەرپەرشتیاری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەبارە بە دەستگیردنی ئەو هاوڵاتییە کوردیانەى کە بە فیزای گەشتییاری سەردانى سعودیە هاوڵاتییانى هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە هەر کەسێک کەسوکاری گیراوە پەیوەندیان پێوە بکات.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوەو سۆراغ کردنی ئەو هاوڵاتیانەی، جگە لە ڤیزای فەرمی وەزارەت، کە بە فیزای گەشتیاری یاخود ساڵی گەشتیان کردووە و ونبوون یان گیراون یان مردوون، لە وڵاتی سعودیە.
وتیشی: هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە یان گیراوە لە وڵاتی سعودیە، باپەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغ کردنیان.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتى سعودییە بڕیاریدا هەموو ئەو کەسانە دەستگیر بکات کە بە فیزای گەشتیاری سەردانى وڵاتەکەیان کردوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە چارەنووسیان چی دەبێت و ڕەوانەى وڵاتەکانیان دەکاتەوە یان نا.
#باشووری کوردستان