دەنگوباس:
بەلەمێكی كۆچبەران كە زۆرینەی سەرنشینەكانی كوردن نوقم بوو، چالاكوانێكیش دەڵێت: نزیكەی 60 كۆچبەر خنكاون.
رەنج پشدەری، چالاكوانی كورد رایگەیاند، بەلەمێكی كۆچبەران لە نێوان ئاوی یۆنان و ئیتاڵیا نوقم بووە، یەختەكە 70 سەرنشینی تیابووە و نزیكەی 60یان خنكاون.
ئەو چالاكوانە ئاماژەى بەوەشکرد، لەنێو قوربانییەكاندا نزیكەی 35یان كوردن، 20 منداڵیشیان تیایە، بەلەمەكە دووشەممەی رابردوو لە ناوچەی بۆدروم-ی توركیاوە بەڕێكەوتووە.
#باکووری کوردستان