ڕۆژنامەکانی تورکیا ڕەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەگرن بەوەی ڕێگەی داوە تەنیا بە پێنج دۆلار، خەڵکی بیانیی ببنە خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکیا.
بەگوێرەی یاسا لە تورکیا هەر بیانییەك بە بەهای 400 هەزار دۆلار موڵك لەو وڵاتە بکڕێت، ئەوا دەبێتە خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکی، بەڵام ڕۆژنامەکانی تورکیا بە نمونە ڕۆژنامەی جمهوریەت دەڵێت، ئەو هەنگاوە هیچ سودێكی بۆ حکومەت نییە چونکە تەنیا ڕسووماتی ئەو مامەڵەیە بۆ حکومەت دەبێت، کە بەهاکەی 150 لیرەیە و دەکاتە پێنج دۆلار.
بەشێكی دیکەی ڕەخنەی ڕۆژنامە تورکیەکان لەو سیاسەتەی حکومەتی وڵاتەکەیان بەبۆچوونی ئەوان "وادەکات خەڵکیی بە لێشاو ڕووبکەنە تورکیا" هاوکات بۆچوونیان وایە، ئەو بڕیارە گۆڕانی دیمۆگرافیی لە تورکیا دروستدەکات.
#تورکیا