کوردستان

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر باس لە کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی دەکات

16/06/2024

دەنگوباس
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەنەکان بە لێبووردەییەوە مامەڵە بکەن و وتی "ئەوەی سەیرە ئەوەیە لەگەڵ هەموو دەوڵەتان کۆکین بەڵام لەنێو خۆماندا لایەنەکان کۆك نین".


لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی کەمبوونەوەید داهاتی سلێمانی وتی "مەرج نییە دەروازەی نێودەوڵەتی زۆر بکرێتەوە ئینجا داهاتی ناوخۆ زیاد بکات، چونکە پێداویستی بازاڕ دیاریکراوە و دابەش دەبێت بەسەر دەروازەکاندا".

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی "هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەم وەرزە و تایبەتمەندی ئەو وەرزە، هەروەها دابەشنەکردنی مووچە و وەستانی بازاڕ کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی هەیە".


#سلێمانی