دەنگوباس:
سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كێشەی
ئەو حاجییانەی عێراق و هەرێمی كوردستان كە بە ڤیزای ساڵ چووبوونە سعودیە
چارەسەركرا.
غەریب ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ڕاگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە عێراقەوە بە ڤیزای ساڵ چوونەتە سعودیە
بەشێكی زۆریان نێردرابوونەوە بۆ شاری جددە كە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان و
لەلایەن دامەزراوە رەسمییەكانی ئەو وڵاتەوە رێگرییان لێكرا كە لە ڕێگای
دامەزراوە ڕەسمییەكانەوە نەهاتبێتن، بەڵام دوای گفتوگۆكردنی ئێمە لەگەڵ
باڵیۆزی سعودیە لە عێراق داوامانكرد كە ئاسانكارییان بۆ بكرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ئێستادا كێشەی بەشێكی زۆر لەو حاجییانە
چارەسەركرا كە بە ڤیزای ساڵ هاتبوونە سعودیە و بەشێكی زۆریان گەیشتوونەتە
كێوی عەرەفە.
#باشووری کوردستان