کوردستان

لە غەززە شەپۆلێکی توندی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

15/06/2024

دەنگوباس:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لە خراپتربوونی قەیرانی تەندروستی لە کەناری رۆژئاوا لە کەرتى غەززە.

 
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، نیگەرانین لە بڵاوبوونەوەى شەپۆلى توندى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کەرتى ڕۆژئاواى غەززە، ئێمە تەنیا دەتوانین بە ڕێژەی 70%ـی توانای خۆمان کاربکەین لەو ناوچانە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی تەندروستی لە کەرتی ڕۆژئاواى غەززە ئاڵۆزە، بەهۆی داخستنی خاڵەکانی پەڕینەوە لە نێوان ئیسرائیل و کەرتی ڕۆژئاوا و زیادبوونی ناسەقامگیریى ئەمنى.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە زۆربەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە سەرەتای شەڕەوە وێرانبوون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش 480 هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکانى کەرتەکە تۆمارکردووە.


#فەڵەستین