لە عێراق حوکمی لەسێدارەدان بۆ دوو كه‌س دەرچووە، کە هه‌ڵگری پاسپۆرتی سویدن، لەبەرامبەردا ستۆکهۆڵم ناڕەزایەتی نیشاندا و بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی لە وڵاتەکەی کرد.
ئەو دوو کەسە تێوه‌گلاون له تاوانێكی كوشتن لە عێراق و سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، لەبەرامبەردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید رایگه‌یاند، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌رچوونی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ دوو هاوڵاتی سویدی، كاربه‌ڕێكه‌ری دیپلۆماسی عێراق له ستۆكهۆڵم بانگهێشتکراوە.
تۆبیاس بیلسترۆم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی دەرچوونی سزای له‌سێداره‌دانی لە عێراق بۆ ئەو دوو کەسە سویدییە كردووە و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوە، سوید بە بەردەوامی و لەهەموو شوێنێکی جیگان، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخ، دژی به‌كارهێنانی سزای له‌سێداره‌دانە.
ئەو پێشهاتە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو کەسێکی عێراقیی بەناوی سەلوان مۆمیکا، چەند جارێک لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەو کارە کاردانەوەیەکی گەورەی لە جیهانی عەرەبیی و عێراق بە تایبەت لێکەوتەوە، کاردانەوەکان گەیشتنە ئەوەی هێرشکرایەسەر بالیۆزخانەی سوید لە عێراق.
#عێراق