رۆژهەڵاتی ناوەراست

لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیی دەنگی ناڕەزایەتیی دژی مالکی بەرز دەبێتەوە

15/06/2024

دەنگوباس
داواكەی نوری مالکی، سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەكۆتایی ئەمساڵ، لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاماژەی بەوەداوە، پاساوی مالکی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەوەیە، یەكێكە لە بڕگەكانی كارنامەی حكومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش متمانە بە حکومەتەکەی دراوە.

ئەو لایەنانەی پێشنیازەکەی نوری مالکیان ڕەتکردووەتەوە بریتین لە رەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم، هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، هاوکات لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی ناكۆكی قوڵ لەنێو سەرکردە شیعیەكان هەیە و زۆرینەیان دژی داواكەی نوری مالکین.

تا ئێستا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بێدەنگیی بەرامبەر ئەو داوایەی نوری مالکی هەڵبژاردووە و هەڵوێستی نییە.
#عێراق