دەنگوباس
ترەیسی جاکۆبسۆن، کاندیدی سەرۆکی ئەمریکا بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق، لە میانی پێشکەشکردنی وتەیەك لەبەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا وتی، جۆ بایدن و وەزیری دەرەوە مەبەستیانە ببێتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق.
بەوتەی جاکۆبسۆن، "ئێران نوێنەرایەتییەکی پیس لە نێو عێراق دەکات و تێکدەری سەقامگیرییە، هەروەها مەترسی گەورەی سەر عێراق میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئێرانە".
کاندیدی نوێی پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبەردەم ئەنجومەنی پیران وتیشی، کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ نوێکردنەوەی سیستمی بانکیی لە عێراق، هەروەها ڕێگە بە ئێران نادات "گازی سروشتیی" وەك چەکێك دژی عێراق بەکاربهێنێت.
#عێراق
#ئەمریکا