دەنگوباس:
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکا کە چاودێری هێرش و بۆردوومانەکانى
تورکیا و ئێران دەکات بۆسەر خاکی کوردستان، لە شەش مانگی ئەمساڵدا 833 هێرش و
بۆردوومانى کردوەتە سەر هەرێم و هەشت هاوڵاتیش شەهید بوون.
کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی
ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی 6ی 2024، سوپای تورکیا 833 هێرش و
بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
کامەران عوسمان ئاماری هێرشەکانی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە:
پارێزگای دهۆک: 365، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای هەولێر: 356 هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای سلێمانی: 102، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای نەینەوا: 10، هێرش و بۆردوومان.
بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی سی پی تی ئاماژەى بەوە کرد، بەتەنیا
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا 27 بۆردوومانی بۆسەر زنجیرە چیای مەتینا
و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و
بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر،گوندی کانی
میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە.
هەر بەپیی ئامارەکەى ڕێکخراوی سی پی تی بەتەنیا لەم ساڵدا، هەشت هاوڵاتیی
مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم
شەهیدبوون.
#باشووری کوردستان
#تورکیا