کوردستان

ئومێد خۆشناو: لە سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر ڕوویانداوە بە گومانین

14/06/2024

دەنگوباس:

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە کە لەماوەی ڕابردوو لە هەولێر ڕوویانداوە بە گومانن و دەشڵێت: هەر کەسێک لە پشتیانەوە بووبێت چاوپۆشی لێ ناکرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە کە لەماوەی ڕابردوو لە هەولێر ڕوویانداوە بە گومانن و هەر کاتێک ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکراکران، ئەوا هەر کەسێک لە پشتیانەوە بووبێت چاوپۆشی لێ ناکرێت و بە ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و دواتر دوای سەلماندنی بێتاوانی خۆی ئازادکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
باسی لەوەشکرد، وەک چۆن خەڵک بە گومانن لە هەندێک ئاگرکەوتنەوەی شارەکە، ئەوانیش وەک ئیدارەی شارەکە گومانیان هەیە و هەر کات ئەنجامەکان ئاشکراکران بۆ خەڵکی رادەگەیەنن.


#باشووری کوردستان
#هەولێر