دەنگوباس:
بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە بەرگریی شارستانیی هەرێم هۆشداری دەدات لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی خنکان لە چەم و ڕووبارەکان.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی بەرگری شارستانى هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ژمارەیەک ڕێنمایی و هۆشداری دیاریکردوە و دەڵێت: نابێت بەهيچ شێوەیەك ئاگر لە پوش و پەڵاشی پێش ماڵ ياخود له دەشتودەر و گۆڕستان و باخ و بێستانەكان بەربدرێت..
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم بۆ دووركەوتنەوە لە رووداوی نەخوازراو چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، كە بریتین لە:
1- نابێت بەهيچ شێوەیەك ئاگر لە پوش و پەڵاشی پێش ماڵ ياخود له دەشتودەر و گۆڕستان و باخ و بێستانەكان بەربدرێت.
2- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه، كه قەبارەى ئاگرەکە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێبھێڵین، چونكه بەھۆی (با)وە ئەو ئاگرە بڵاودهبێتەوە.
3- فڕێنەدانی جگەره و بەجێنەھێشتنی پاشماوەی خەڵوزى نێرگەلە.
4- بەكارنەھێنانی ياريی ئاگرین له كاتى سەيران، بهتايبەتى لەلایەن منداڵانهوه.
5- نيشانەدانەنان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین، به تايبەت له دەشتەکاندا.
6- فڕێنەدانى بتڵی شووشه و دەبەى ئاو و پاشماوەی مادده سووتێنەرەكان، وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو مادده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵووز (ڕەژوو) بهكاردێت.
7- شۆفێری دەڕاسە نابێت له ناو دەغل و پاوان دەڕاسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكاربھێنێت، ياخود ئاگربكاتەوە به مەبەستى خواردن دروستكردن.
8- نابێت ئەوانەی دەچنە نزیك چەم و رووبار و بەست و بەنداوەكان، مەلە بكەن يان رێگه به منداڵەكانيان بدەن مەله بكەن.
9- ئاگاداری ئەو منداڵانە بن كه خاوەن پێداویستیی تايبەتن، يان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە، نزیك نەكەونەوه له ئاوی چەم و رووبارەكان.
10- گەشتيارى بيانى و خوارووی عێراق دەبێت ئاگاداری ئەو شوێنانە بن كه گەشتى بۆ دەكەن، يان سەردانى دەكەن، تاكوو تووشى ھەڵدێران و خنكان نەبن، چونكه ئاوی كوردستان سارده هەرچەنده مەلەوانيش بن، بەھۆی ساردیی ئاوەکان، دەبێتە ھۆی گرژبوونی دەمار و خنكانيان.
#باشووری کوردستان