دەنگوباس
سەرپەرشتیاری وەزارەتی
دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ بارزانییەکان و لە
سلێمانیش لەگەڵ تاڵەبانییەکان کۆدەبێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
هەینی، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی
سەردانەکەیدا بۆ عێراق، گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیارە باقری لەگەڵ
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران کۆبێتەوە.
دوای ئەو زنجیرە دیدارە،
بەرپرسە ئێرانییەکە ڕوودەکاتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
ئامانجی دیدارەکانی پتەوکردنی
پەیوەندییەکان و جەختکردنە لەسەر ئەو ڕێککەوتنانەی کە سەرۆکی هەرێم لە میانی
سەردانەکەی ئەمدواییەی بۆ تاران، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەسەریان ڕێککەوتن.
#باشووری کوردستان
#ئێران