دەنگوباس
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی توانیان لەناوچەی ( چیمەن ) نزیک شاری کەرکوک،
دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لە حیمکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد، لەچالاکییەکەدا ڕۆژی ٢٠٢٤/٦/٢ بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، توانیان لەناوچەی ( چیمەن ) نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لە حیمکردنەوە، کە ١٧ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوەی تێدابوو.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە بە ڕێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابوون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغیبکەنەوە.
دەزگای ئاسایش ڕوونیکردەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی( ٢٤٠ )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
#باشووری کوردستان
#سلێمانی