دەنگوباس
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران بەوەکالەت ئاشکراکرد و وتی "دۆخەكە مەترسیدارەو ناوچەكە لەژێر ئاگردایە، مەترسی فروانبونی شەڕ و هێرشكردنە سەر باشوری لوبنان بەهێزە".
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی "ئەگەر جەنگ بۆ باشووری لوبنان بگوازرێتەوە، كاریگەری و مەترسی لەسەر تەواوی ناوچەكە دەبێت".
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە هاوبەشەی فوئاد حوسێن و هاوتا ئێرانیەکەی، وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی "گفتوگۆمان لەبارەی بەهێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئێران لەڕووی سیاسی و ئاوبوری و ئەمنیەوە كردووە، ئاگربەست لە غەززەو پشتیوانیكردنی گەلی فەلەسیتن، هەروەها گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ غەززە، بابەتێكی تری گرنگی گفتوگۆكانمان بووە".
#ئیسرائیل
#فەڵەستین
#عێراق