دەنگوباس
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق پێنەدانی سێ موچەکەی خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێم.
سۆران عومەر لەنوسینێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا (ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی) سەردانی شاری بەغدایان کرد، داوای سێ موچەکەی ساڵی ٢٠٢٣ مان بەنوسرسوی ژمارە (٧٦٥/د لە ٢٢/٥/٢٠٢٤) بەیاداشتێکی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی وەزیری دارایی فیدراڵ کرد.
دەشڵێت "لەوەڵامدا وەزیری دارایی تەیف سامی بەنوسراوی ژمارە (١٥٥٣٣ لە ١٠/٦/٢٠٢٤) ئاماژە بەوە دەکات لەڕێی بانکەکانی رەشیدو رافیدەین و TBI بە چوار بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پارەیان بۆ هەرێم ناردووەو ئەو بابەتەش (سێ موچەکە) لەتایبەتمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
#مووچە