رۆژهەڵاتی ناوەراست

نوری مالکی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات

13/06/2024

دەنگوباس
نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە داواکارییەکی نوێدا داوادەکات، پەرلەمانی عێراق خۆی هەڵبوەشێنێتەوەو بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت.

لەو چاوپێکەوتنەدا نوری مالکی ڕایگەیاند، نەمانهێشت پەرلەمان بە وەكالەت بەڕێوەبچێت و دەمانەوێت كۆتایی بەو سەرلێشێواوییە بهێنین كە كێ دەبێتە سەرۆك.

هاوکات نوری مالکی داواشیکرد هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت، نیازی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە نیشاندا.
#عێراق