دەنگوباس:
سەرۆکی پارتى دیموکراتى کوردستان لە سەر هەڵوەشاندنەوەى بریارێکی سەرۆک کۆماری عێراق، دەست خۆشی لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات و دەڵێت: بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێکی ڕاست و لەجێی خۆیەتی.
ئێوارەی
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری گەڕاندنەوەی
کورسیی پاتریاکی کلدانی عێراق و جیهان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا
بارزانی ڕایگەیاند: بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێکی
ڕاست و لەجێی خۆیەتی و دەستخۆشی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
دەکەم.
بەپێی فەرمانی
دیوانیی ژمارە (42228) کە ئیمزای محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەرە
و لە ڕۆژی 5ـی ئەەم مانگەوە دەرچووە، ئاماژە بەوە دەکات، پاڵپشت بە بڕگەی پێنجەم لە
ماددەی یەکەمیی سیستەمی سەرپەرشتی پێکهاتە ئایینییەکان کە بە ژمارە (32) لە ساڵی
1981 دەرچووە، هەروەها پاڵپشت بە فەرمانی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵی لە (30ـی نیسانی
2013)، فەرمانی ناساندنی کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، وەک پارتریاکی کلدانەکانی عێراق
و جیهان، دەرکردووە.
سەرۆکوەزیرانی
عێراق لە فەرمانەکەیدا دەسەڵاتی سەرپەرشتی کردنی کڵێسە کلدانییەکان بۆ کاردیناڵ لویس
ساکۆ گەڕێندراوەتەوە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی پابەند کردووە، کە پەیوەست
بن بەو فەرمانە.
لە مانگی
ئایاری ساڵی ڕابردوو د.لهتیف ڕهشیدی سهرۆك كۆمار مەرسومێكی هەڵوەشاندەوە كە مام
جەلال لەكاتی سەرۆكایەتییەكەیدا دەریكردبوو، بەڵام د. لەتیف، دهسهڵاتی بهڕێوهبردنی
وهقفی مهسیحییهكانی له (لویس ساكۆ) وهرگرتهوه.
بڕیارەکەی
لەتیف ڕەشید لەو کاتەدا کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا و تا کار گەیشتە ئەوەی
پاپای ڤاتیکان هاتە سەر خەت و هۆشداری دایە حکومەتی عێراق، هاوکات ڤاتیک بۆ ماوەی
چەند مانگێک سەفەری سەرۆک کۆماری عێراقی بۆ ڤاتیکان ڕاگرت.
هەموو ئەو
فشارانەی خرایە سەر عێراق وایکرد سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بڕەکەی خۆی بکشێنێتەوە
و ڕۆژی 7ی تهموزی ساڵی ڕابردوو روونكردنەوەیەك لەبارەی كشاندنەوەی مەرسومی 147وە
دەربكات، روونكردنەوەكه نوسیبووی" كشاندنەوەی مەرسومە كۆمارییەكە بۆ دەستبردن
نییە بۆ دۆخی ئاینییو یاسایی كاردیناڵ لویس ساكۆ، بەوپێیەی ئەو لەلایەن پاپاوە وەكو
پاتریاكی كڵێسای كلدانی لە عێراقو جیهان دانراوە، بەڵكو بۆ راستكردنەوەی دۆخی دەستورییە،
بەوپێیەی مەرسومی ژمارە 147ی ساڵی 2013 بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی دەستوریو یاسایی دەرچووە،
سەرباری ئەمەش سەرۆكی كڵێساو تائیفەكانی تریش داوای دەركردنی مەرسومی كۆماریی
هاوشێوە دەكەن بەبێ بوونی هیچ پاڵپشتییەكی دەستوریی.
#باشووری کوردستان
#مەسعود بارزانی