کوردستان

د. نەرمین مەعروف: جارێکی کێشەی مووچە لە هەرێم سەرهەڵناداتەوە

12/06/2024

دەنگوباس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان سەرهەڵناداتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و پەسەندكردنی یاسای بودجە، مووچە زامنكراوە.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندوە، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و پەسەندكردنی یاسای بودجە جارێكی دیكە كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران، چاودێریی كۆمەڵایەتی و خانەنیشیان دروستنابێت و مانگانە 965 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، دەبێت دوای خەرجكردنی مووچە تەرازووی پێداچوونەوە" میزانی مراجعە" لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغداد بنێردرێتەوە و تەئكیدبكرێتەوە كە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجكراوە.
#ئابووری
#باشووری کوردستان
#مووچە