کوردستان

سبەینێ وادەی خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت

12/06/2024

دەنگوباس:

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ وادەی خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە كراوە.


جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵەكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، سبەینێ پێنج شەممە لەگەڵ كۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، وادەی خۆكاندیدكردن و تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانییەكانیش بە مەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتاتی دێت و تائێستاش هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی ئەو وادەیە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، هەموو ئامادەكارییەكان لە بوارە یاسایی و كارگێڕی و دارایی و هونەرییەكان تەواوكراون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمیسیۆنیش لایەنێكی هونەرییە و پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە و تەنها یاسا و بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی و دەستەی دادوەری عێراق جێبەجێ دەكات.


#باشووری کوردستان
#عێراق