کوردستان

زیاتر لە 64 هەزار کەس لە هۆتێلەکانى سیعودییە دەستگیر کران

12/06/2024

دەنگوباس:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە دەچێتە هەموو هۆتێلەکان و بەتاڵیان دەکات و خەڵکەکە دەبەنە جەددە و دەشڵێت: 64 هەزار کەس دەستگیرکراون و 97 هەزار کەسیش ڕێگریان لێکراوە بچنە ناو مەککەوە.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە دەچێتە هەموو هۆتێلەکان و بەتاڵیان دەکات و خەڵکەکە دەبەنە جەددە و لەوێوە دەبێت بە قاچاخ جارێکی دیکە بچنەوە مەککە.
وتیشێ: تادێت ڕێکارەکان توندتر دەبێت و دیارنییە ئەو کەسانەی بەبێ مۆڵەت چوونەتە وڵاتەکە دەتوان حەج بکەن یاخود نا، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، 64 هەزار کەس دەستگیرکراون و 97 هەزار کەسیش ڕێگریان لێکراوە بچنە ناو مەککەوە.
وتەبێژ ئاماژەی بەوەشکرد، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە ڕۆژانە ئەو کەسانەی لە سعودییەن پەیوەندییان پێوەدەکەن، بەڵام ئەمان ناتوانن هیچیان بۆ بکەن، چونکە بابەتەکە لەدەست نە دەسەڵاتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانە نە لە دەسەڵاتی عێراقدایە، بەڵکو بڕیاری سعودیەیە.
کاروان ستوونی باسی لەوە کرد، زۆر زوو هۆشدارییاندا لەوەی خەڵک ئەم ڕێگەیە بەکارنەهێنێت بۆ حەجکردن و خۆیانی لێ بپارێزن، بەڵام خەڵکی بەقسەیان نەکردن.

وتەبێژەکە حەج و عومرەی هەرێم وتیشی، ئێمە هۆشداریماندا خەڵک حەجی بازرگانی نەکات، بەڵام قسەی ناشرینیان پێدەوتین لەسەر هۆشدارییەکانمان”.


#باشووری کوردستان
#سعودیە