کوردستان

نەرمین مەعروف: ئەو 11 ترلیۆنەی بەغدا دایناوە بەشی مووچەی هەرێم ناکات

12/06/2024

دەنگوباس
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم گەیشتوەتە دەست وەزارەتی دارایی عیراق و دەست بە پرۆسەی وردبینی کراوە و دوای تەواوكردنی پرۆسەكە مووچەی هێزە ئەمنییەكان رەوانەی هەرێم دەكات.


نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە رایانگەیاندوە، ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی موچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردوە، حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکانی بەیەکەوە ناردوە، بەوهۆیەوە ناردنی پارە بۆ خانەنشینانی سەربازیش دواکەوتوە".

نەرمین مەعروف ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ توانرا تارادەیەکی زۆر کۆتایی بە کێشەی مووچە بهێنرێت و ئاستەنگەکان کۆتایی پێبهێنرێت و هەنگاوەکانی چەند مانگی داهاتوو ئەو پرسە بە تەواوی چارەسەردەکات، بەڵام ئەو بڕەپارەیەی تەرخانکراوە کە زیاتر لە 11 ترلیۆن دینارە، بەشی هەمواری مووچە یان پلەبەرزکردنەوە ناکات.
#مووچە