کوردستان

نێچیرڤان بارزانی لەسەر پرسی هەڵبژاردن سەردانی شاری سلێمانی دەکات

12/06/2024

دەنگوباس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەر لە جەژنی قوربان سەردانی سلێمانی دەكات، بۆئەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ بکات لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندایە، بەڵام سەرۆکی هەرێم مەبەستیەتی بە رێككەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان وادە نوێیەکە دەستنیشان بکات، ئەوەش بۆ زامنكردنی بەشداریی چالاكانەی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردندا.
  
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، لەسەردانەكەی سەرۆكی هەرێمدا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەكرێت، لە دواین پێشهاتدا پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات، بەتایبەت دوای جێبەجێكردنی بەشێك لە داواكارییەکانی لەوانە، گێڕانەوەی كورسی كۆتاكان.

#سلێمانی
#نێچیرڤان بارزانی