کوردستان

وەزارەتی نەوتی عێراق: لەپرسی نەوت لەم ڕووەوە لەگەڵ هەرێم گفتووگۆ ناکەین

12/06/2024


عەلی معارج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "ئەو گرێبەستانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، گرێبەستی هاوبەشیکردنە لە بەرهەمهێنان، ئێمە لە حکومەتی فیدراڵی و وەکو وەزارەتی نەوت بەلامانەوە ئەم بابەتە گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێت، بەو پێیەی پێچەوانەی دەستوورە".

دەشڵێت "ئەو گرێبەستانەی ئێمە دەیکەین، نزیکە لە گرێبەستی هاوبەش لە بەرهەمهێنان، ئێمە پێی دەڵێین هاوبەشیکردن لە قازانج، بۆیە دەکرێت وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەمواری بکاتەوە و بیگۆڕێت بە گرێبەستی هاوبەشیکردن لە قازانج".
سەبهان مەلا جیهاد، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "حکومەتی عێراق و سەرۆک وەزیران و زۆربەی هێزە سیاسییەکان سورن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، چونکە ئەمڕۆ نرخی نەوت جێگیرە. بۆیە راگرتنی هەناردەی بەشێکی نەوتی عێراق کە نەوتی هەرێمی کوردستانە، بە شێوەیەکی گشتی زیانی بۆ هەموو گەلی عێراق هەیە".

سەبهان مەلا جیهاد باسی لەوەشکرد، "هیوادارین لە رۆژانی کەمی داهاتوودا بگەینە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، ئەمە قسەی وەزیری نەوتی عێراقە کە لەدوای کۆبوونەوە سێقۆڵییەکە کردوویەتی".


#حکومەتی هەرێمی کوردستان
#نەوت